بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دامەزراوەی مێدیایی ئەمواج مێدیا سەفەرەکەی ئەم دواییەی مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا بەم شێوە لێک دەداتەوە کە ئەو سەفەرە جیاواز لە سەفەرە پێشووەکانی ڕێبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بووە و ئەوە نیشانەی گۆڕێنی ڕوانگەی هەولێر هەمبەر حکومەتی ناوەندی بەغدایە.
بە پێی شرۆڤەی ئەو دامەزراوە، بەرپرسانی کوردی عێڕاق پێشتر بە هیوای ئەوەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرانبەر حکومەتی ناوەندی پاڵپشتیان دەکەن، بە زمانی توند لەگەڵ بەغدا قسەیان دەکرد و بەردەوام ڕەخنەیان لە بەغدا دەگرت. بەڵام ئێستا وادیارە ئەو هیوایە بێ ئەنجام بووە و ئێستا ڕێبەرانی کورد ڕێکاری گۆڕینی ڕوانگە و زمانی نەرمتر هەمبەر بەغدایان گرتووەتە پێش.
Your Comment